دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی میسر بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر
بەرپرسی هێڵی ئاسمانیی میسر باسی دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی سەربە کومپانیای فڕۆکەوانیی وڵاتەکەی کرد بۆ فڕگەی هەولێری لە سێزدەی ئاڤریلەوە .
بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، شەریف عیزەت سەرۆکی هێڵی ئاسمانیی میسر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند لە سێزدەی ئاڤریلەوە سێ فڕین لە حەوتەدا بۆ فڕگەی هەولێر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.
شەریف عیزەت وتیشی: فڕینی چوارەم لە حەوتەش لە شازدەی سپتەمبەری داهاتووەوە ئەنجام دەبێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، سێزدەی مارسی ساڵی 2018 باسی کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەسەر فڕینە دەرەوەییەکانی کرد .
حەیدەر عەبادی وتیشی: لیژنەیەکی باڵا بەمەبەستی چاوەدێری بەسەر بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بازگەکانی و دڵنیابوون لە پێبەندبوونی بە ستانداردەکانی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە پێک دێت .