دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی میسر بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i331868-دەستپێکی_فڕینی_فڕۆکەکانی_میسر_بۆ_فڕۆکەخانەی_هەولێر
بەرپرسی هێڵی ئاسمانیی میسر باسی دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی سەربە کومپانیای فڕۆکەوانیی وڵاتەکەی کرد بۆ فڕگەی هەولێری لە سێزدەی ئاڤریلەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 24, 2018 15:29 Asia/Tehran
  • دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی میسر بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر

بەرپرسی هێڵی ئاسمانیی میسر باسی دەستپێکی فڕینی فڕۆکەکانی سەربە کومپانیای فڕۆکەوانیی وڵاتەکەی کرد بۆ فڕگەی هەولێری لە سێزدەی ئاڤریلەوە .

بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریی ئاناتۆلی، شەریف عیزەت  سەرۆکی هێڵی ئاسمانیی  میسر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند  لە سێزدەی ئاڤریلەوە سێ فڕین لە حەوتەدا بۆ فڕگەی هەولێر  بەرنامەی بۆ داڕێژراوە.

شەریف عیزەت وتیشی:  فڕینی چوارەم لە حەوتەش  لە شازدەی سپتەمبەری داهاتووەوە ئەنجام دەبێت.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، سێزدەی مارسی ساڵی 2018  باسی کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی  لەسەر فڕینە دەرەوەییەکانی کرد  .

حەیدەر عەبادی وتیشی: لیژنەیەکی  باڵا بەمەبەستی چاوەدێری بەسەر بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق و بازگەکانی و دڵنیابوون لە پێبەندبوونی بە ستانداردەکانی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە  پێک دێت  .