ڕۆحانی : بایکۆتەکان دەستکەوتێکی نەبووە بۆ دوژمنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376872-ڕۆحانی_بایکۆتەکان_دەستکەوتێکی_نەبووە_بۆ_دوژمنان
سەرۆک کۆماری ئێسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لە سە ئەمەی بایکۆتەکان لە دژی ئێران ،دەستکەوتێکی نەبووە بۆ دوژمنان گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری لانیسەری ئەمریکای ڕاپەڕاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2020 15:23 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : بایکۆتەکان دەستکەوتێکی نەبووە بۆ دوژمنان

سەرۆک کۆماری ئێسلامی ئێران بە جەختکردنەوە لە سە ئەمەی بایکۆتەکان لە دژی ئێران ،دەستکەوتێکی نەبووە بۆ دوژمنان گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران گوشاری لانیسەری ئەمریکای ڕاپەڕاندووە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە پرێسکۆنفرانسێک بەئاماژە بە مەی بایکۆتەکان لە دژی ئێران بێ ئاکام دەبن گوتیشی: هەموو ئامانجی ئەمریکا ئەمەیە بە گوشاری لانیسەری بۆ سەر دەوڵەت و گەلی ئێران، کۆماری ئیسلامی بباتە بەردەم مێزی دانووستان بەڵام ئەمە هەرگیز گونجاو نییە. ڕۆحانی لەبارەی هەوڵی دەوڵەتی ئێران لەبارەی گەڵاڵەی ئاشتی هۆرمۆزیش گوتی: بۆ هەموو خەڵکی جیهان ڕوون وئاشکرایە لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا، ئاشتی و پاوەجێی بەبێ بەشداری و ئامادەبوونی ئێران گونجاو نییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئاماژەی کردە دەور و ڕۆڵی ژەنەراڵ "قاسم سۆلەیمانی" فەرماندەری شەهدی هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی و گوتی: شەهید سۆلەیمانی بە دوای پاوەجێی وئاستی لە ناوچەی هەستیاری کەندوای فارس و رۆژئاوای ئاسیا بوو و بەردەوام لەم ڕێبازە دا هەوڵی داوە. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژە بە قەیرانی یەمەن گوتی: عەرەبستان دەبێ دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن بوەستینێت و مەسەلەی یەمەن دەبێ بسپێردرێتە خەڵکی ئەم وڵاتە .