ته‌مووز 19, 2020 15:22 Asia/Tehran
  • محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەرێم دەکات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق رایگه‌یاند، سەردانی هەرێمی کوردستانیش ده‌کات.

 

بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

هاوکات، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکان دەکەن.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

سەرپەیڤ