نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان پشتگیرییەکانی ئێران لەبیرناکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تاران، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی کۆبوونەوە و نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاند، پشتگیرییەکانی ئێران لە روداوە جیاجیاکانی مێژوی گەلی کورد لەبیر ناکەن و دەخوازن پەیوەندییەکانیان پەرەپێبدەن.
بە پێی راپۆرتی وێستگە نیوز ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەکرد، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرد,ولا، دوایdن پێشهاتەکان و پێگەی گرنگی ئێران لە ناوچەکەدا تاوتوێکردوە.
ئەوەشی خستەڕو، هەرێمی کوردستان جەخت لە بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچەکە و گرتنەبەری گفتوگۆ و پێشخستنی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکاتەوە.
لای خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، تاران دەخوازێت پەیوەندییەکی بەهێزی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و بازرگانی لەگەڵ عێراقدا هەبێت و گەشەپێدانی زیاتریش لە رێگەی هەماهەنگی و جوڵەی بازرگانی بێتەکایەوە.