ته‌مووز 20, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • دیداری محەمەد جەواد زەریف و مەسعوود بارزانی

مەسعوود بارزانی سەروکی پارتی دیموکرانی کوردستانی عێراق، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کرد.

 

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرسه‌ جێبایه‌خه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێکرد.

لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێری پایبتەختی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی  مەسعود بارزانییان کرد و کۆبوونەوە.

ئێوارەی  یەکشەممە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

سەرپەیڤ