ته‌مووز 20, 2020 07:34 Asia/Tehran
  • مه‌سرور بارزانی و محەمەد جه‌واد زه‌ریف چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد

سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازیی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ردوولا چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

 

بە پێی راپۆرتی میدیاکانی هەرێم ، له‌میانی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌رێمی کوردستان، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، چاوی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم که‌وت.

له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا که‌ هه‌ریه‌ک له‌ باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غدا و سه‌رکونسوڵه‌کانی ئێران له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئاماده‌بوون، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تاوتوێی چەند پرسێکیان کردوه‌.

ئێواره‌ی  یه‌کشه‌ممه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ یاوه‌ری وه‌فدێک له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و له‌ لایه‌ن جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

دواتر جه‌واد زه‌ریف له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا و دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، هه‌ردوولا له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیان له‌ پێشخستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه‌.

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی و هاوکارییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ رابردوودا بیرهێنایه‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتی له‌ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، کۆرۆناش نه‌یتوانی ده‌رگامان به‌ رووی یه‌کدیدا دابخات.

سەرپەیڤ