ته‌مووز 24, 2020 03:27 Asia/Tehran
  • لێکداونەوەی بارستایی ھاوکاریی ئابووریی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق

شاندێکی کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ بەسەر کردنەوەی بارستایی ئابووریی پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران گەییشتنە شاری قەسری شیرین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،شاندێکی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی «تاھیر موحەممەد ساڵح» ڕۆژی پێنج شەممە ناوچەی تایبەتی ئابووریی قەسری شیرین و ھەروەھا بازاڕچەی سەرسنووریی «تیلەکۆ»ی پارێزگای کرماشانیان بەسەر کردەوە.

شارستانی سەرسنووریی قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای کرماشان بە ١٨٦ کیلومەتر سنووری ھاوبەش لەگەڵ عێراق دا لە گرینگترین شارەکانی ڕۆژئاوای ئێران بۆ گەشەی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ