ته‌مووز 25, 2020 07:47 Asia/Tehran
  • لە ئەمڕۆ شەممەوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنیا بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە

لە ئەمڕۆوە ھەموو مزگەوتەکانی سلێمانی تەنها بۆ نوێژە فەڕزەکان دەکرێنەوە و نوێژی جەژنیش لە مزگەوتەکان بەڕێوەناچێت .

 

بەڕێوبەری ئەوقافی سلێمانی تایبەت بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند هەواڵی کردنەوەی مزگەوتەکان لە سلێمانی بۆ نوێژی هەینی دوورە لە ڕاستیەوە و لە  ئەمڕۆشەوە بە ڕەسمی دەرگای سەرجەم مزگەوتەکانی شاری سلێمانی بۆ نوێژە فەرزەکان بە ڕووی نوێژخوێناندا دەکرێتەوە .

هەروەها بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ڕایگەیاند سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ڕایگەیاند بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف نوێژی جەژن لە هیچ مزگەوتێک ئەنجام نادرێت .

سەرپەیڤ