یەکیەتی لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا بەشداری ناکات
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریداوە بۆ سبەینێ بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمانتار و وەزیرەکانیان بەشداری ناکەن.
بەپێی هەواڵێکی وێستگە نیوز ، هەرچەندە سبەینێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانە و چەند وەزیرێکیش ئامادە دەبن، بەڵام بەهۆی کۆنەبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی و دروستبوونی گرژی لەنێوان هەردوولا، یەکێتی بڕیاریداوە نە پەرلەمانتارانی و نە وەزیرانی (پێشمەرگە- شۆڕش ئیسماعیل، پلاندانان- د.دارا رەشید، پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد- خالید شوانی) ئامادە نابن.
بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەکێتی لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان هەردوولا، شەوی رابردوو کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە تائێستا چەندینجار وادەی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولا دانراوە، بەڵام هەوڵەکە سەرکەوتوو نەبووە.