ته‌مووز 26, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان هۆکاری دواخستنه‌که‌ی ڕاگه‌یاند

هه‌رچه‌ند بڕیار بوو سه‌عات 11 ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 26-7-2020 په‌رله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه‌، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌که‌ بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 27-7-2020 دواخرا و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌.

         

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستاندا هاتووه‌ دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان بڕیار درا به‌مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێکگه‌یشتن دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ دوابخرێت.

بڕیاره‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌هه‌مان به‌رنامه‌ی کاری ڕاگه‌یه‌نراو کۆببێته‌وه‌.

سەرپەیڤ