کۆمەڵ و یەکگرتوو بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکەن
فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن بەهۆی ئەوەی لە ئەرکی راستەقینەی خۆی دورخراوەتەوە و لە جێگەی ئەوە کراوەتە شوێنێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێی حیزبەکان.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فراکسیۆنی یەکگرتو لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، پێویست بو لەم قۆناغەدا پەرلەمان ئەرکی دەرکردنی یاسادانانی باشترکردبوایە، بەتایبەت ئەو یاسا و بڕیارانەی لە بەرژوەندی خانەنشین، جوتیاران، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و بوارەکانی دیکەی خەڵکن، لەسەر پرسی بودجە و موچەش بگەیشتبوایە قۆناغی لێپرسینەوە لە حکومەت و وەزیرەکان.
هەروەها دەڵێن، لەکاتێکدا کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەرەو جەژن نزیک دەبنەوە، دەبوایە پەرلەمان کە نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان دەکات کۆبونەوەکانی بۆ خەمەکانی خەڵک تەرخانبکات، بەڵام "بەداخەوە پەرلەمان کراوەتە سەکۆی ململانێی حیزبی و کۆبونەوەکانی تەنها لە پێناوی کۆبونەوە ئەنجام دەدات".
هەر لەدرێژەی کۆنگرەرۆژنامەوانییەکەیان فراکسیۆنی یەکگرتوو باسیان لەوەکرد، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاریانداوە رۆژانی 27 و 28 ئەم مانگە بەشداری کۆبونەوەکانی پەرلەمان ناکەن و داوا دەکەن شکۆ بۆ پەرلەمان بگەڕێندرێتەوەو رۆڵی چالاکتر بکرێتەوە.
هاوکات لای خۆیەوە سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتو لەکۆنگرەرۆژنامەوانییەکە وتی ، "داوا دەکەین متمانە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەربگیرێتەوە و سەرجەم وەزیرەکانیش بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان بکرێن و لەوێ متمانەیان لێوەربگیرێتەوە".ئاماژەی بەوەشدا، "داوا دەکەین شکۆ بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بگەرێتەوە، چونکە پێمان وایە ئەو کۆبونەوانە بەقەد خراپی دۆخی ژیانی خەڵک گرینگ نییە، کە ئێمە لە ماوەی پێشو یاداشتمان داواتە پەرلەمان".
سهرۆکی فراکسیۆنی کۆمهڵ لەپەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت، تا بهرنامهی کاری کۆبونهوهی پهرلهمان بۆ خزمهتی خهڵک نهبێت بهشداری کۆبونهوهکانی ناکهن پێشی وایە، "حزب پهرلهمان ئاڕاسته دهکات و بڕیاری بۆ دهدات".
عهبدولستار مهجید، له کۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "ئێمه بایکۆتی کۆبونهوهی پەرلەمانمان کرد، تا ئهوه بهرنامهی کاربێت بهشداری کۆبونهوهی پهرلهمان ناکهین، دهمانهوێت کۆبونهوهکانی پهرلهمان بۆ خزمهتی خهڵک بێت".