ژماره‌یه‌ک نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی هەرێمی کوردستان بڕیارێکى خۆى دژى تورکیا جێبه‌جێبکات
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا زیاتر له ١٨٠ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس چالاکوانى سیاسى ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن" تورکیا ده‌یه‌وێت، خه‌ونى فراوانخوازی،خۆى بێنێته دى په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ت بڕیارى ژماره‌ى ۳۷ ساڵى ۲٠٠۳ جێبه‌جێبکات.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، راگێندراوەکە ده‌شڵێ:" بێ ده‌نگى و پاساو هێنانه‌وه‌و به‌یاننامه‌ى شه‌رمنانه، هێنده‌ى تر ئه‌و ده‌وڵه‌ته زاڵ ده‌کات و هانى به‌رده‌وامى ئه‌و هێرش و په‌لامار و بۆردومانانه ده‌دات".
له ڕاگه‌یه‌ندراوکه‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه" ئێستا ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئه‌ردۆگان،جگه له‌وه‌ى بهقوڵایى نزیکه‌ى ٤٠ کم هاتۆته ناو خاکى هه‌رێمى کودستان و ده‌یان بنکه و باره‌گاى ئاشکراو نهێنى داناوه و له سنورى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان خه‌ڵکى مه‌ده‌نی،به ئامانج ده‌گرێت،وه‌ک روداوه‌که‌ى گوندى کونه‌ماسی،له ۲٠۲٠/٦/۲٥ که خێزانێکى کاسبکار قوربانى بوون، ئێستاش گونده‌کانى نزیکى سلێمانى بۆردومان ده‌کات و زیانى زۆر،به‌و ناو چانه ده‌گه‌یه‌نێت".
ده‌شڵێن" ئه‌رکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و هێزه‌سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه،که بچنه ژێر بارى به‌رپرسیارێتى و له‌وه زیاتر خاک و خه‌ڵک نه‌بێته قوربانى سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانى تورکیا و ئه‌ردۆگان،هه‌موو ئهمانهزهمینه خۆشکردنه،بۆ ۲٠۲۳ که کۆتایى په‌یماننامه‌ى لۆزانه و تورکیا ده‌یه‌وێت، خه‌ونى فراوانخوازی،خۆى بێنێته دى په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حکومه‌ت بڕیارى ژماره‌ى ۳۷ ساڵى ۲٠٠۳ جێبه‌جێبکات ."