خۆپیشاندان له هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ کرد
لە ناوچەی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایانە دەستی پێ کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ھیوای کورد، کۆمەڵێک له هاوڵاتیان و چین و توێژه‌کانی ناوچەی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان له‌به‌رده‌م بینای قایمقامیه‌تی که‌لار ده‌ستپێکرد.
خۆپیشاندەران لە خڕبوونەوەکەیاندا داوای دابەشکردنی موچە و باشکردنی دۆخی داراییان دەکەن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، خۆپیشانده‌ران داوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، کۆتایی به دابه‌شکردنی سیستمی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێنێت و موچه‌ی ته‌واویان پێبدات به‌جۆرێکیش که ٣٠ رۆژ زیاتر تێپه‌ڕ نه‌کات.
هه‌ینی رابردو له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاجیای هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامدرا و داوایان له حکومه‌تی هەرێمی کوردستان کرد یاسای چاکسازی لەپێناو باشکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.