درێژەی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر باکوری عێراق
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ چەندەمین جار لە چەند حەوتەی ڕابردوودا، ناوچە شاخاویەکانی باکوری عێراقیان بۆردومان کرد.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا رۆژی یەکشەممە بەبیانووی سەرکوت کردنی هێزەکانی پەکەکە، ناوچە کوێستانیەکانی "زاران" و"کایرشک" ی سەربە ناوچەی سیدەکان لەپارێزگای هەولێریان بۆردومان کرد کە ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەو مەزراکانی ئەو ناوچانەی لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا درێژە دەدەن بە سوڕانەوەیان بەسەر ئاسمانی باکوری عێراقدا. سوپای تورکیا لەسێ مانگی ڕابردووـوە تائێستا ئۆپراسیۆنێک ناسراو بە "پەنجەی بەبر"ی لە باکوری عێراق دەس پێ کردووە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ئەو ناوچانە لەبوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە).
سەرباری ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوانی بەغداو وڵاتانی دراوسێ، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری عێراق هەروا بەردەوامە.