سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری بۆ ئانکارا
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندەکەی یاوەری ئەمڕۆ بە مەبەستی دیدار‌و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای تورکیا بەرەو ئانکارا وەڕێ کەوتن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى چوارەمى ئهیلوول، «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى له ئانکارا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوش ئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پێوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له هه‌موو بوراه‌کاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا دووپاتیان له بره‌ودانى زیاتر به جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان کرده‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ته‌وه‌رێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو. له‌مباره‌یه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى بۆ هاوکاریکردنى هه‌رێمى کوردستان نیشان دا به پێشکه‌شکردن و ناردنى یارمه‌تى و پێداویستى پزیشکى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.