تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 23:24 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگی مام جەلال دەکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دواییی جەلال تاڵەبانییەوە نوسیی: لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرینگی و دونیابینی و پێویستیی مام جەلال دەکەم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی دوور و درێژی مام جەلال لە پێناو ئازادیی گەلی کوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگیان دەکەین.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

لە یادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلالدا، بە ڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی دوور و درێژی لە پێناو ئازادیی گەلی کوردستاندا بە بیر دەهێنینەوە و لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بۆشایی و ڕۆڵی گرنگ و دونیابینی و پێویستییان دەکەین. گیانی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.

سەرپەیڤ