تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 20:13 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی تاوتوێکرا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .

 هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە لە سەر بنەمای دەستوور.

سەرپەیڤ