لە دیدار لە گەڵ ڕێکخەری گشتی گۆران، وەفدی ئێرانی: کورد رۆڵی ئیجابی هەیە لە سەقامگیری عێراق
وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و بزوتنەوەی گۆڕان له شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی هەرێم و عێراقیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ وەفدێکی باڵای ئێران سه‌ردانی مه‌کۆی سه‌ره‌کی گۆڕانی کرد‌و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێکخه‌ری گشتی گۆڕان کۆبوونه‌وه.
میدیاکانی گۆران رایانگەیاند کە له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کردووە و هاوکات تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لە لایەک و بزووتنەوەی گۆڕان و ئێران لەلایەکی دیکەوە کرا.
باس له‌وه‌کراوه کە شاندی ئێران خوازیاربوون کورد رۆڵی ئیجابی هەبێت لە ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا، هەروەک ئاماژە بە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان کورد و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق و هەوڵی سەقامگیری دۆخی ئێستا کرا.