دەست پێ بوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا
تورکیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی ھەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە کە لە حەوتەی داھاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەم پارێزگایەی ھەرێم دەست پێ دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووە، نامه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنییان له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی تورکیاوه به‌ده‌ست گه‌ییشتووه لەمەڕ ئەمەی که ٢٦ی ئه‌م مانگه گه‌شته ئاسمانیه‌کانی نێوان هه‌ردولا ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، به‌پێی ئه‌و نامه ئه‌لیکترۆنیه‌ی که له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانیی «تورکیش ئێرلاین»ه‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی نێردراوه، بڕیاره له رۆژی ٢٦ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠٢٠ه‌وه، گه‌شتی نێوان تورکیا و فڕۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ست پێ بکاته‌وه.
ئاماژەی بەوەش کراوە کە، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی که له‌ئێستادا دانراوه، هه‌فتانه دوو گه‌شتی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و تورکیا ئه‌نجام ده‌درێن و پاشتر، دوای لێکدانەوەو به‌پێی خواست گه‌شته‌کان زیاتر ده‌کرێن.
رۆژی ٤ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠٢٠ه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی تورکیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق راگرت و هۆکاره‌که‌شی بۆ بڕیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تورکیا و به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌ڕانده‌وه.