سبەی په‌رله‌مانی ھەرێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌کانی حکومه‌ت ده‌کات
بڕیاره سبەینێ سێشەممە په‌رله‌مانی کوردستان کۆببێته‌وه و له بڕگه‌یه‌کی دانیشتنه‌که‌یدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرساندن و وه‌ڵامه‌کانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وه‌زیری دارایی بکات.
بە پێی راپۆرتی میدیای وێستگە نیوز ، پەرمانی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد که کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕی سبەی سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2020 کۆبونه‌وه‌ی خۆی ساز ده‌کات و له‌کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌شدا چه‌ند ته‌وه‌رێک باس ده‌کرێن.
دیارترین ته‌وه‌ری کۆبونه‌وه‌که‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی کوردستان گفتوگۆکردنه له‌سه‌ر پرساندن و وه‌ڵامه‌کانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی و وه‌زیری دارایی و ئابووری که له ماوه‌ی رابردودا وه‌ک تیمی حکومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانیان کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەش تایبەتە بە خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌کانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ و پێشنیازی یاسای به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی کوردستان.
هه‌رلە دانیشتنەکەی سبه‌ینێدا عومەر عەبدوڵا فەتاح وەک ئەندامی پەرلەمان له لیژنه‌ی دارایی و کاروباری ئابووری به‌پێی حوکمی مادده‌کانی (28، 34) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان دادەنرێت.
رۆژی دووشه‌ممه 5ی تشرینی یه‌که‌می 2020، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و چەند وەزیرێک، پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و له کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی رونکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به دۆخی هه‌رێمی کوردستان و عیراق دا و په‌رله‌مانتارانیش سه‌رج و پرسیاره‌کانیان ئاراسته‌ی تیمی حکومه‌ت کرد.