سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی موحەممەد(ص) پابەندبوونه بە رەوشتە بەرزەکانی
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) له پهیامێکدا رایگهیاند: باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی موحەممەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، لە ڕۆژی ١٢ی ڕەبیعولئەووەڵ کە لە ڕوانگەی ئەھلی سوننەوە وەک ڕۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص ) چاوی لێ دەکرێت، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و تەواوی جیهان کردووە و ڕایگەیاندووە: هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازایی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
لە دەقی پەیامەکەی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا ھاتووە: له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حهزرهتی موحەممەد«د.خ» گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازایی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا. دیارە باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی موحەممەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە. جارێکی تر ئهم یاده له سهرجهم موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مهینهتییهکان بێت.