تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • د.نه‌جمه‌دین که‌ریم کۆچی دوایی کرد

د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە تەمەنی 71 ساڵیدا و بەهۆی توشبونی بە جەڵتەی مێشک کە لە چەند رۆژی رابردودا توشی ببوو، لە ئەمریکا گیانی لەدەستدا.

 

بە پێی ھەواڵێکی وێستگەنیوز ، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی تشرینی یه‌که‌می 2020، نوسینگه‌ی د.نه‌جمه‌دین که‌ریم، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ کاتژمێر 11ی شه‌و به‌کاتی ئه‌مریکا د.نه‌جمه‌دین کۆچی دوایی کردوه‌ و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی ته‌رمه‌که‌ی ده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی به‌خاک ده‌سپێردرێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پرسەی بۆ دانانرێت.

نوسینگه‌ی د.نه‌جمه‌دین رایگه‌یاندوه‌ که‌ له‌سه‌ر وه‌سێتی ناوبراو ته‌رمه‌که‌ی بە شێوەیەکی کاتی دەگەڕێندرێتەوە ھەرێم و  بە خاک دەسپێردرێت و دواتر لە کەرکوک بە یەکجارەکی بە خاک دەسپێردرێ.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ له‌ 28ـی تشرینی یه‌که‌می 2020، نووسینگەی نەجمەدین کەریم راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاویکردەوە و ئاشکرایکرد که‌ "چەند رۆژێک بەر لە  ئێستا، دکتۆر نەجمەدین کەریم، وەک هەر هاوڵاتی و مرۆڤێکی ئاسایی، تووشی جەڵتەی مێشک هاتووە و بەهۆیەوە کەوتووەتە نەخۆشخانە".

سەرپەیڤ