مەسعود بارزانی ڕەتیکردەوە داوای دوو ئیدارەیی کردبێت
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هیچ نامه‌یه‌کی له‌باره‌ی دو ئیداره‌ییه‌وه بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نه‌ناردوه.
باره‌گای بارزانی له‌روونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ نامه‌یه‌کی له‌باره‌ی دو ئیداره‌ییه‌وه بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نه‌ناردوه.
له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند: سایتێک به ناوی دره‌و میدیا هه‌واڵێکی بڵاوکردوه‌ته‌وه که گوایه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا مه‌سعود بارزانی له نامه‌یه‌کدا بۆ یه‌کێتی، داوای دو ئیداره‌یی کردوه و سایته‌که‌ش خاڵبه‌ندیی بۆ نامه‌که هۆنیوه‌ته‌وه و لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی بۆ کردوه.
باسی له‌وه‌شکرد، ئه‌و بابه‌ته د,وره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌کی نییه، مه‌سعود بارزانی هیچ جۆره نامه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه و به‌و ناوه‌ڕۆکه، بۆ یه‌کێتی و هیچ لایه‌نێکی تر نه‌ناردوه.