تشرینی دووه‌م 01, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • پرسەنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا جەلال مەلەکشا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان، جەلالی مەلەکشا بڵاو کردەوە.

 

 دەقی پرسەنامەکە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری ناسراوی کوردستان جەلالی مەلەکشام بیست، کە ڕۆشنبیرێکی نیشتمانپەروەر بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکەم وهاوبەشی خەمیانم . خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

جەلال مەلەکشا شاعیر و نوسەری گەورەی کورد دوێنێ شەممە لە شاری سنە لە تەمەنی 69 ساڵی بە ھۆی نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد . 

سەرپەیڤ