مەسعود بارزانى داوای چۆڵکردنی سنورەکانى هەرێم لەپەکەکە دەکات
سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەبارەى مەترسى هەڵگیرسانى شەڕی ناوخۆ پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا داوا لە هەموو کوردستانییەک دەکات کە بە شێوەیەکی واقعی ڕووبەڕووی ئەم دۆخە نالەبارە ببنەوەوە و، لەئاست بەرپرسیارتی مێژوویی‌دا بن و بەرەو ئاساییکردنەوە و نەهێشتنی گرژی و ناخوشییەکان هەنگاو بنێن.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە میدیای شارپرێس، هەروەها بارزانى داوا لە پەکەکەش دەکات، باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵکردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر کراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەوە له‌نوسینێکدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی رایگه‌یاندووه: "لە نێوانی پارتی و پەکەکە، دیسان بۆنی شەڕێکی کورد- کورد دێت، ئاماژەکان پێمان دەڵێن هەڵگیرسانی شەڕ لە ئان و ساتە و بڕیاری لێدراوە".
باسی له‌وه‌شکردووه: "ئێستا من قسەم لەسەر کێ حەق و کێش ناحەقە نیە، بەڵکو سەرنجم لەسەر زیان و قوربانی و مالوێرنیەکانی ئەنجامی شەڕەکەیە، نە پارتی و نە پەکەکە لەو شەڕە براوە نابن و هیچ لایەکیان سەرناکەون، بۆیە هێشتا کارلەکار نەترازاوە و دەکرێ رێگری لێ بکرێت".
ماوه‌یه‌که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و په‌که‌که زیاتر تێکچووه و هه‌فته‌ی رابردوو موراد قه‌ره‌یڵان له‌په‌یامێکدا داوای له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی کرد هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به جوڵه‌پێکردنی هێزی رۆژ به‌ره‌وناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌که‌که رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆش مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی په‌یامه‌که‌ی دایه‌وه و وتی: "داوای چۆڵکردنی سنورەکانى هەرێم لەپەکەکە کرد".