ھەوڵی بارزانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان
مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەوڵی ئەوەدایە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی سەرجەم لایەن و پارتەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدات بە مەبەستی شی کردنەوەی ڕەوشتی ئێستای ھەرێم لە پاش پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە).
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «مەسعود بارزانی» سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەنیازە سه‌رجه‌م که‌سی یه‌که‌می لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به‌دۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان و مه‌ترسییه‌کانی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) کۆبکاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرسی ئاگادار له‌هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندووە: ڕاوێژکارانی بارزانی سه‌رگه‌می رێکخستنی کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن ، تاوه‌کو دۆخی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر پرسی ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و په‌که‌که‌ی تیادا تاوتوێ بکرێت.
سه‌رچاوه‌که رونیشی کردووەته‌وه کە،هه‌وڵەکانی پێشوو ئه‌نجامدانی کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان شکستی هێناوه.
سه‌رچاوه‌که باسی ئەوەشی کردووە کە هێشتا بانگێشتی لایه‌نه سیاسییه‌کان نه‌کراوه، به‌ڵام بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌هه‌وڵدایه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کۆبکاته‌وه‌و پێکه‌وه له‌نزیکه‌وه هه‌ڵوێستیان بزانێت له‌سه‌ر کێشه‌کانی په‌که‌که‌و هه‌رێمی کوردستان.