نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i389200-نێچیرڤان_بارزانی_حکومەتی_هەرێم_ئامادەیە_لەسەر_نەوت_لەگەڵ_بەغدا_رێکبکەوێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی (یاسای قەرزکردن)ی عیراق بەبێ کورد، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2020 15:32 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی (یاسای قەرزکردن)ی عیراق بەبێ کورد، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.

 به پێی راپۆرتی میدیاکانی ھەرێم ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا دەرەنجامی کۆبوونەوەکەی خستهڕوو.نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ حکومەتدا رێکبکەوێت.

بارزانى باسی لەوەش کرد  لە رۆژانى داهاتوودا لە پەرلەمانى کوردستان چۆنیەتى رێککەوتنەکان و ژمارەکان بۆ خەڵکى ئاشکرا دەکەن.

لەبارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی ئەوان دابینکردنی مووچەیە و سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانی کرد و جەختیکردەوە، دەبێت بەغدا بەزووترین کات بیر لە چارەسەرکردنی ئەو بابەتە بکاتەوە. 

سەبارەت بەڕێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت و کاریگەریی لەسەر رێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا، ناوبراو روونیکردەوە، رێککەوتنی 50 ساڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و رۆزنەفت هیچ پەیوەندی بە رێکنەکەوتنی بەغدا و هەولێرەوە نییە.