دیاری کرانی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوجەی عێراق بە پێی ڕێککەوتن دەبێت
بڕیاردهری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سهبارهت به پشکی ههرێم له بودجهی ٢٠٢١ رایگهیاند که دیاریکردنی ههر پشکێک بهپێی رێککهوتنی نێوان ههولێر و بهغدا دهبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوز، «ئەحمەد سەفار» بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عیراق، لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستانهوه له یاسای بودجهی ٢٠٢١، رایگەیاند: پشکی هەرێم لەپڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بەپێی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا و بەپێی دەستوری و یاسا داراییەکان دەبێت.
وتیشی ئەگەر حکومەت پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ڕەوانە بکات لەم مانگەدا یان لەکۆتاییەکەیدا، ئەوا لیژنەکەیان پێویستی بەمانگێک یاخود ٤٥ ڕۆژ هەیە بۆ تەواوکردنی وردبینی لەخەرجی و داهاتەکان و بانگهێشتکردنی لایەنی حکومی پەیوەندیدار بۆ تاوتوێکردنی.
«سهفار» ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، نرخەکانی نەوت جێگیرنین بەڵام دەکرێت لەبودجەدا بەنرخی ٤٥ دۆلار بخەمڵێنرێت.
پیشتریش لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەوەی ئاشکرا کرد، نوسراوێکیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە بۆ ئەوەی پەلە بکات لەڕەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بۆ پەرلەمان.