پەرلەمانی عێراق پرسی بانگ کردنی «مەسرور بارزانی» دەورووژێنێ
نزیکەی سەد واژۆ بۆ بانگ کردنی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق کۆکراوەتەوەو پەرلەمانتارە کوردەکانیش ھێندێک بەڵگەی گەندەڵیی حکومەتی ھەرێم ڕادەستی دەستەی دەستپاکی دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی « ئەلعەربۆلجەدید»ی قەتەر، زیاتر له ١٠٠ واژۆ لە لایەن په‌رله‌مانتارانی عێراقەوە بۆ بانگهێشتکردنی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە کۆ کراوەتەوە.
به‌گوێره‌ی ئەم ڕاپۆرتە ، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆیان کۆکردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی ئەوە ده‌ده‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان واده‌یه‌ک بۆ بانگهێشتکردنه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی ھەرێمی کوردستان دیاری بکه‌ن، که چاوه‌ڕێده‌کرێت له‌کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا بێت.
ھەر لەم پەیوەندییەدا پەرلەماتنارێکیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، چه‌ندین دۆسیه‌ی «"گه‌نده‌ڵی»ی پەیوەست بە نه‌وتی هه‌رێم ئاماده‌کراوه، که به‌شێکیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره کورده‌کانه‌وه پێشکه‌شی لیژنه‌ی ده‌ستپاکیی په‌رله‌مان کراون.
هاوپه‌یمانیی «ده‌وڵه‌تی یاسا»ش که «نوری مالکی» سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات ڕایگەیاندووە: حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێگریی کردووه له‌وه‌ی لیژنه‌کانی حکومه‌تی عێراق به‌دواداچوون بۆ داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌کانی هه‌رێم بکه‌ن.
لەم بارەیەوە «عه‌بدولهادی سه‌عداوی»، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانیی «ده‌وڵه‌تی یاسا» ڕایگه‌یاندووە:حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ندی هیچ کام له‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی نه‌بووه که له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆی کردوون، کەچی چاوەڕوانیشە به‌غدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت و قه‌رزی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ش بداته‌وه که له‌سه‌ر هه‌رێم که‌ڵه‌که بوون.