حەوتە‌ی داھاتوو شاندێک لە بەغداوە سەردانی ھەولێر دەکات
بە مەبەستی چارەسەر کرانی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا، حەوتە‌ی داھاتوو شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
گوته‌بێژێکی لیستی نه‌سڕ به سه‌رۆکایه‌تی «حه‌یده‌ر عه‌بادی» ڕایگە‌یاند: سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و بەغدا لێژنه‌یه‌کی په‌رله‌مانییان پێکهێناوە کە بڕیارە سەردانی هه‌رێمی کوردستان بکات، ھەتا کێشه‌کان به چاره‌سه‌ر نه‌کراوی نەمێننەوە.
«ئایات مزه‌فه‌ر» گوته‌بێژی لیستی نه‌سڕ ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: ناوه‌ڕاستی حەوتە‌ی داهاتوو وه‌فدێکی په‌رله‌مانتارانی عێراق که له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا پێکهێنراوە، سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات.
وتیشی: ئه‌و لێژنه‌یه که دوو ئه‌ندامی لیسته‌که‌ی ئێمه‌شی تێدایه و له هه‌شت په‌رله‌مانتار پێکهاتوون، هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه له هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌ند تێ بگه‌ن، بۆى هه‌رێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق به‌ڕێککه‌وتن بگه‌ن چونکه چیتر ناکرێ ئه‌و کێشانه به‌چاره‌سه‌ر نه‌کراوی بمێننه‌وه.