لە چەمچەماڵ ، خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 18:39 Asia/Tehran
بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەخۆپیشاندانی قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندەرێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.
فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به میدیای "وێستگه نیوز" ی راگه‌یاند: بەهۆی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندەرێک کوژراوە و دوو خۆپیشاندەرى دیکەش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی کوژراوه ته‌مه‌نی 26 ساڵه.