لە چەمچەماڵ ، خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i390089-لە_چەمچەماڵ_خۆپیشاندەرێک_بە_گوللەی_هێزە_ئەمنیەکان_کوژرا
بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2020 15:09 Asia/Tehran
  • لە چەمچەماڵ ، خۆپیشاندەرێک بە گوللەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا

بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ، کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

لەخۆپیشاندانی قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندەرێک کوژرا و دووی دیکەش برینداربوون.

فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌  میدیای "وێستگه‌ نیوز" ی‌ راگه‌یاند: بەهۆی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ خۆپیشاندەرێک کوژراوە و دوو خۆپیشاندەرى دیکەش برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شکرد، ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی‌ کوژراوه‌ ته‌مه‌نی‌ 26 ساڵه‌.