کەس و کاری گەنجە کوژراوەکەی چەمچەماڵ پارتی بە تاوانبار دەزانن و پارتیش دەڵێ لە مەودای نێوان دوو بارەگا کوژراوە
که‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ى کە له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێوارەی دوێنێی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا پارتی دیموکرات بە تاوانبار دەنزانن و داوای چۆڵ کرانی بارەگەکاەیان دەکەن و لە بەرامبەردا پارتیش پەنجەی تاوان بۆ لایەنێکی تر ڕادەکێشێ و دەڵێ: ئەو گەنجە لە مەودای نێوان دوو بارەگادا کوژراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، که‌سوکارى ئه‌و گه‌نجه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵدا کوژرا، به‌چه‌که‌وه چوونەتە سه‌ر باره‌گاى لقى ١٩ى پارتى دیموکراتی کوردستان و داواى چۆڵکرانى ئەو شوێنەیان کردووە.
دواى ئه‌وه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئێواره‌ى دوێنێ لە قه‌زای چەمچەماڵ گه‌نجێک به‌ناوى «ئاده‌م یه‌حیا» به‌فیشه‌ک کوژرا، که‌سوکاره‌که‌ى به‌چه‌که‌وه چونه سه‌ر باره‌گاى لقى ١٩ى پارتى دیموکراتى کوردستان لەم قەزایەو ھەڕەشەیان کردووە . بە پێی ئەم ھەواڵە کەسوکاری «ئاده‌م» پارتی بە تاوانباری کوژرانی ناوبراو دەزانن و داوای ئەوە ده‌که‌ن کە لە تۆڵەی کوڕە کوژراوەکەیاندا هه‌رچى خێراتر ئه‌و باره‌گایه‌ى چۆڵبکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە «یوسف ئەنوەر» کارگێڕێکی لقی ١٩ی پارتى له‌چه‌مچه‌ماڵیش ڕایگەیاندووە، کوژرانی ئەو خۆپیشاندەرە پەیوەندی بەئەوانەوە نییە، چونکو بهدوریى ٣٠٠ مەتر لە بارەگاکەی ئەمان و لەنێوان دوو بارەگادا تەقەی لێکراوەو دواتر گیانی سپاردووە کە دەبێ بەدوادا چوونی زیاتری بۆ بکرێت.
بەم پێیە وادیارە پارتی دیموکراتیش خۆی لە تاوانی کوژرانی ئەم خۆپیشاندەرەی «چەمچەماڵ» بە بێ تاوان دەزانێت و بە شێوەیەکی پاڵەکی ئۆباڵی گردنی لایەنە خەنیمەکەی دەکات.
وەک باسی دەکرێت لە ئێستادا چەند کەسایەتی و ڕیش سپى و پیاوماقوڵێکى قه‌زای چەمچەماڵ لەھەوڵدان بۆ هێورکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌و داوایان له‌که‌سوکارى ئاده‌م کردوه ئه‌و که‌یسه به‌یاسا بسپێرن.