دیداری سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازیی ھەرێمی کوردستان
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق له دیداری لەگەڵ ژماره‌یه‌ک لە مامۆستایانی «ناڕازیی» هه‌رێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند:قەیرانی موچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و یاساییە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە عێراقییەکان، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ڕۆژی چوارشەممە لە بەغدا، به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە ژماره‌یه‌ک لە مامۆستایانی ناڕازیی ھەرێمی کوردستان وله دیداره‌که‌دا مامۆستایانی ناڕازیی ھەرێم باسی کێشەکانی تایبه‌ت بە موچە و بژێوی موچه‌خۆران و مامۆستایانیان کرد‌و ئاماژەشیان دایە ئەو قەیران و گرفتانەی که‌روبه‌ڕوی بواری پەروەردە و فێرکردن و پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه.
سەرۆک کۆماری عێراقیش ھەر لە چاوپێکەوتنەکەدا وێڕای دڵدانەوەی چینی مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان ستایش کردنیان لە بەر‌رۆڵ و پێگه‌یان لە کۆمەڵگا پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و دانانی بناغەی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خوێنده‌واروپێگه‌یشتوو، پشتیوانیی تەواوی خۆشی بۆداخوازییه ڕە‌واکانی تەواوی کارمەندان و موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان لەوانە چینی مامۆستایان دوپات کرده‌وه‌و رایگه‌یاند، قەیرانی موچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و یاساییە.
سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی ڕوون کردەوە کە،هۆکاری قەیرانەکان بێجگە لە دابەزینی نرخی نەوت و تەشەنا سەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جێبه‌جێ نه‌کرانی یاسا‌و گەندەڵی و دەستدرێژییە بۆ سەر داھاتی گشتی، بەم پێیە بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئه‌نجامدانی چاکسازیی راستەقینەو رێککەوتنێکی گشتگیری یاسایی لە نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییە کە بە دڵنیاییەوە کۆتایی به نه‌هامه‌تیی مامۆستایان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دەھێنێت.