کانونی دوھەم 01, 2021 13:31 Asia/Tehran
  • پەیامی «مەسعود بارزانی» بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینییەوە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ساڵی تازەی زایینییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و عێراق و تێکڕای ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین کرد.

بە پێی ڕاپۆرنی ئانادۆلۆ، «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامەکەی دا بە بۆنەی ھاتنی ساڵی ٢٠٢١ی زایینییەوە  ئاواتی ئەوەی خواستووە کە ساڵی تازەی زایینی ساڵی کۆتایی هاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەکان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و عێراق و گشت ناوچەکە بێتە دی.

لە دەقی پەیامی پیرۆزبایی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دا ھاتووە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک دەخوازم.

هیوادارم ساڵی ٢٠٢١ ساڵی کۆتایی هاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەکان بێت و ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و عێراق و گشت ناوچەکەمان بێتە دی.

سەرپەیڤ