ڕاوێژی سەرکونسولی ئێران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i391246-ڕاوێژی_سەرکونسولی_ئێران_لەگەڵ_پارێزگاری_سلێمانی
سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆییەکان دیدارو وتووێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2021 14:25 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی سەرکونسولی ئێران لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە پەرە پێ دانی ھاوکارییە دوو قۆییەکان دیدارو وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران«ئیسنا»،«مەھدی شوشتەری»  سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان ، ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ «ھەواڵ ئەبوبەکر» پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە دۆخی سنوورە ھاوبەشەکان، ئاسانکاری بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و ھێزمەند کردنی ھاوکاریی دووقۆڵی لە بواری ئابووری، بازرگانی و ڕۆشنبیری بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئێران و ھەرێمی کوردستان لە بەر ھاوبەشییان لە بواری جۆربەجۆر، ھاوکاریی بەربڵاوی سیاسی و ئابووری و زانستییان پێکەوە ھەیە.