بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا دەکەن
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە بۆنەی دەست بەکار بوونی دەوڵەتی تازەی ئەمریکا پیرۆزباییان لە «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له تویتێکدا پیرۆزبایی ده‌سبه‌کاربوونی «بایدێن» و «هەریس»ی کرد وه‌ک سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی نوێی ئه‌مه‌ریکا و هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیی کارکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکای خواست.
له تویته‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان دا هاتووه، به نوێنه‌رایه‌تیی لە لایەن جەماوەری هه‌رێمی کوردستانەوە، ده‌مه‌وێ پیرۆزبایی له سه‌رۆک «جۆ بایدن» و جێگره‌که‌ی «کامیلا هەریس» بکه‌م، به بۆنه‌ی ئاهه‌نگه مێژوویییه‌که‌ی ده‌ستبه‌کاربوونیان.
ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەش داوه که ئاماده‌ین بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانمان له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام بین.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «مه‌سروور بارزانی» سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له تویته‌رەکەی خۆی دا په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی «جۆ بایدێن» و جێگره‌که‌ی کردووه و داواکاره هه‌ردوولا زیاتر هاوبه‌شی و پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌مه‌ریکا په‌ره پێ بده‌ن.
له تویته‌که‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له سه‌رۆک «جۆ بایدێن» و«کامیلا ھەریس»ی جێگری ده‌که‌م، به په‌رۆشه‌وه‌م تا به یه‌که‌وه کار بکه‌ین و هاوبه‌شایه‌تی نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌هێزتر بکه‌ین و دووباره متمانه بگه‌ڕێنینەوە بۆ ئەم ناوچەیەی کە بەڕاستی پێویستی پێیەتی.