تورکیا دوو شوێنی پارێزگەی دهۆک بۆردومانکرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا دوو شوێنیان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بەپارێزگای دهۆک بە میدیای "وێستگەنیوز" ی راگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای مەتین لە نزیک ھاوینەھەواری بەری سیلێ سەر بە قەزای ئامێدییان بە سەختی بۆردومان کرد، دوو رۆژ پێش ئێستاش ھەمان شوێنیان بۆردومان کردبوو".
بە پێی هەواڵەکە ، لە ماوەی سێ رۆژدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بەپاساوی بوونی بارەگاکانی پەکەکە، چوار شوێنیان لە سنوری قەزای ئامێدی بۆردومانکرد کە لە گوندی گری سرە بە ناحیەی چەمانکی چوار ھاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی زۆری مادیش بە ئۆتۆمبێل و مالەکانیان کەوت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە رەجەب تەییب ئەردۆغان بە فەرمی و لە نێو پەیامنێران دا رایگەیاندووە ، لە شەوێک دا هێرش دەکەنە سەر شنگاڵ.
ئەو وتانەی ئەردۆغان چەند رۆژ دوای سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەغدا و هەولێرە .