ئامادەیی بەریتانیا بۆ نێوانگری نێوان ھەولێر و بەغدا
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق له‌میانی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یی هاوکاریی وڵاته‌که‌ی ده‌ربڕی تا هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێککه‌وتنێکی درێژخایه‌ن و دادپه‌روه‌رانه.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ، ئەمڕۆ دووشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق کرد و له کۆبونه‌وه‌که‌یاندا بارودۆخی عیراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی ئامادەی هەر هاوکارییەکە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بگەنە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و درێژخایەن لە سەر بنەمای دەستور.
له‌لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم جەختی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبونەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوردا جێبەجێ کردووە، بە ئاراستەی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
میکانیزمەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عیراق و گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال و دەرچونی هێزە چەکدارە نایاساییەکان لە ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون .