فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری قه‌زای ئامێدییان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i392944-فڕۆکه_جه_نگییه_کانی_تورکیا_سنووری_قه_زای_ئامێدییان_بۆردومان_کرد
نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ فڕۆگە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای گارە و مەتین و دەڤەری نێرۆرێکان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 15, 2021 12:35 Asia/Tehran
  • فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری قه‌زای ئامێدییان بۆردومان کرد

نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ فڕۆگە جەنگیەکانی سوپای تورکیا چیای گارە و مەتین و دەڤەری نێرۆرێکان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

سەرچاوەیەک لە ناحیەی دێرەلۆک  بە میدیای وێستگە نیوزی راگەیاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەڤەری نێرۆرێکان لە رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدیان بۆدوومان کرد.

هاوکات هەر نیوەڕۆی ئەمڕۆچیای مەتین و گارە چەند جارێک لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوه‌ بۆردومان کران و سوڕانەوەی فڕۆکە هەواڵگیریەکانی تورکیا له‌ بناری گارە بەردەوام بوو.

هەر ئەمرۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەواری قازی باتیفایان به‌ چری تۆپباران کرد.