شوبات 18, 2021 01:47 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تۆمەتبار کردنی لایەنە ناوخۆییەکان بە دەست ھەبوون لە ھێرشەکانی سەر ھەولێر

ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەخ کاردانەوەیەک دا بەرتامبەر بە بوختانی دژی حەشدی شەعبی لەمەڕ دەست ھەبوونی لە ھێرشەکانی سەر ھەولێر، ئەم پرسیارەی ھێنایە ئاراوە کە بۆ ھێندێک لە لایەنە نێوخۆییەکان تۆمەتبار دەکرێن و کەچی تورکیا و داعش تۆمەتیان لە سەر نییە؟

«غیاس سورچی» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی عێراقیی «ئەلعەھد نیوز»ڕایگەیاند:یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھیچ لایەنێکی لە بارەی ھێرشە موشەکییەکەی شەوی سێ شەممە بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر تۆمەتبار نەکردووەو چاوەڕوانی ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەمێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی: کردنە ئامانجی ھەولێرو فڕۆکەخانەکەی ئیدانەکراوەو پێشێلکردنی سەروەری دێتە ئەژمار. بەڵام تەواوی لایەنە کوردییەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و خۆجێی و کوردییەکان ھەتا تۆکمەکرانی لێکۆڵینەوەی کارناسان نابێ ھیچ لایەنێک تۆمەتبار کەن.

جێگای ئاماژیە کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە ئەم ھێرشە موشەکییە لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجامی گرتووە، بابەتێک کە دەستبەجێ لە لایەن حەشئی شەعبییەوە بە درۆ خرایەوە.

سەرپەیڤ