شوبات 24, 2021 08:52 Asia/Tehran
  • پشکی هەڵەبجە لە بودجە زیادی کردووە

وه‌زاره‌تى پلاندانانى حکومه‌تى هه‌رێم ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ى دابه‌شکردنى بودجه‌ به‌سه‌ر پارێزگاکان بڵاوده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت دابه‌شکردنى بودجه‌ به‌هه‌مان پێوه‌رى پێشوو بوه‌ ته‌نها پشکى هه‌له‌َبجه‌ زیادکراوه‌.

بە پێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کى وه‌زارتى پلانداناندا هاتوه‌، له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 هه‌مان پێوه‌رى پێشوو دوباره‌ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ له‌سه‌دا 57 بۆهه‌ولێرو دهۆک و 43 بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و بڕى ته‌رخانکراو بۆ دهۆک23% برى ته‌رخانکراو بۆهه‌ولێر 34% و بڕى ته‌رخانکراو بۆ سلێمانى 40% و بڕى ته‌رخانکراو بۆهه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 2% کراوه‌ته‌ 3%.هه‌ر له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌دا هاتوه‌، له‌و بودجه‌یه‌ى  له‌کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌یى و پارێزگاره‌کان  349 ملیار بۆئه‌مساڵ دابینکراوه‌  به‌هه‌مان پێوه‌ر دابه‌ش ده‌کرێت و له‌سه‌ره‌تاى کابینه‌شه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ى خه‌رجکراوه‌  بره‌که‌ى زیاتره‌ له‌ 366 ملیار دینار 50% بۆ پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ بووه‌.

په‌راوێزخستنى سلێمانى له‌ڕوى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه‌ له‌ڕابردوو واى له‌ حزبه‌سیاسیه‌کانى ئیداره‌ى پێشووى سلێمانى و حکومه‌تى خۆجێی کردوه‌ داوابکه‌ن لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایی په‌یڕه‌و بکرێت و بتوانن خۆیان سه‌رپه‌رشتى پرۆژه‌کانى وه‌به‌رهێنان بکه‌ن و ده‌ستکراوه‌بن له‌ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌کاندا.

سەرپەیڤ