شوبات 27, 2021 12:38 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، یەکی ئازار دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە

ڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەرنامەی کاری دانیشتنەکە ئاشکرادەکات.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 1ی ئازار دانیشتنەکانی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکاتەوە. دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە 27 ی شوبات بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەلایەن ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانەوە خولی بەهارە دەکرێتەوە و بەو بۆنەیەشەوە وتەیەک پێشکەشدەکات.

هەر بەپێی بەرنامەکە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان وتەیان بەو بۆنەیەوە دەبێت.

دوا خاڵی بەرنامەی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی پاڵێوراو (هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە) له‌ شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن).

سەرپەیڤ