جەختی «مەسرور بارزانی» لە سەر ئامادە بوونی ھەولێر بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i393865-جەختی_مەسرور_بارزانی_لە_سەر_ئامادە_بوونی_ھەولێر_بۆ_دانوستان_لەگەڵ_بەغدا
سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی ئامادە بوونی ھەولێری کرد بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی بەغدا بەمەبەستی چارەسەریی گرفتەکانی ئێستا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 09, 2021 12:37 Asia/Tehran
  • جەختی «مەسرور بارزانی» لە سەر ئامادە بوونی ھەولێر بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا

سەرۆکی وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی ئامادە بوونی ھەولێری کرد بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی بەغدا بەمەبەستی چارەسەریی گرفتەکانی ئێستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس،«مەسرور بارزانی»  سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان باسی بانگێشتنی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ دانوستان بە مەبستی بەرپاکردنی سەرکەوتووانەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

«بارزانی» ھەروەھا لە سەر ئامادە بوون بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتداگر و یەکجاری بۆ چارەسەریی تەواوی کێشەکانی نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی یاسای بنەڕەتی پێی داگرت.

پەیوەندیی نێوان بەغداو ھەولێر لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەپاش بەرپاکردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوە لەعێرڕاق گرژیی تێ کەوت وبەغدا ئەو ڕیفراندۆمەی بە نایاسایی ڕاگەیاند.