ئادار 16, 2021 12:41 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی:داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کاری بەبڕشتانە بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕینی ٣٣ساڵ بە سەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاری بەبڕشتانە بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنرانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ٣٣ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بڵاوی کردەوە، داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد لە هەمبەر هەڵەبجە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی لە ئەستۆ بگرێت و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو هەنگاوی کردەیی ھەڵگرێت.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا ھاتووە، ئەمڕۆ ٣٣ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە دەستی ڕژێمی بەعس و شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی بێتاوان و برینداربوونی هەزارانی تر، وێرانبوونی شارەکە و دەربەدەربوونی خەڵکەکەیدا تێدەپەڕێ، وێڕای دروود و سڵاو و سەردانەواندن لە ئاست شەهیدان و قوربانییەکاندا، یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی هەموو لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان دووپات دەکەنەوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێداگری لە بایەخدانی زیاتر بە هەڵەبجە و خەڵکەکەی دەکات و دەڵێت، خزمەتی برینداران و کەسوکاری قوربانییان، کار و هەنگاوی زیاتر ھەڵدەگرێت، بە جۆرێک کە شایستەی پارێزگای هەڵەبجە و دانیشتووانە سەربەرز و ستەمدیدەکەی بێت.

«بارزانی» داوای لەحکوومەتی عێراقی فیدراڵیش کرد، وەک بەرپرسیاریەتیی یاسایی و ئەخلاقی، لەمبارەیەوە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتووان و ژینگەی وێرانکراو و ژاراویکراوی پارێزگای هەڵەبجە، هەنگاوی کردەیی ھەڵبگرێت.

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ھاتووە: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کاری بەبڕشتانە بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ و بنەبڕکردنی چەک و تەکنۆلۆژیای مردن و بە پەرۆشییەکی هەموو دنیای بزانن لەپێناو پاراستنی ژیان و ژینگە و شارستانییەتدا.

سەرپەیڤ