سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی نەورۆزی دا لایەنەکانی بەرەوکۆبونەوەیەک بانگێشت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە و هەمو لایەنە کوردستانییەکان بۆ کۆبونەوەیەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە دوای نەورۆز بانگهێشت.
نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون، ژیان و گوزه‌رانێکى باشتر بۆ هاوڵاتییان، مسۆگه‌رکردنى مافه ده‌ستورییه‌کانى گه‌لى کوردستان، یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ییمان لێ ده‌خوازێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت، "کۆتایى به ململانێ و ناکۆکییه‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان بێت که هه‌رگیز له زیان و لێکترازانى زیاتر، هیچى دیکه‌ى بۆ کوردستان لێ به‌دینه‌هاتووه".
نێچیرڤان بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کرد بۆ کۆبوونەوە و رایگەیاند: " با هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کان له‌خۆبورده بین، بۆ ئاینده‌یه‌کى باشترى کوردستان پێکه‌وه کار بکه‌ین و دیموکراسى و ئازادى بپارێزین. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌مو لایه‌نه‌کان بانگهێشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م".