هەڵەبجە بە فەرمی دەبێت بە 19هەمین پارێزگای عێراق
ئادار 21, 2021 07:49 Asia/Tehran
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرەسمی بڕیاری پەرلەمانی عێراقی بۆ تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد.
بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ئیمزای محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەی نوێنەرانی لەسەرە داوای تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان و راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارێزگای هەڵەبجە دەبێت بە 19هەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.