هێزێکی شەڕکەری ئەمەریکا گەیشتە ناوچەیەکی نزیک هەولێر
ماڵپەڕی کەناڵی دجلەی عێراقی بڵاویکردەوە هێزێکی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مریکا گه‌یشتووه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستان.
بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی دیجله‌ی عێراق لەچەند سەرچاوەیەکی سه‌ربازییەوە بڵاویکردووه‌ته‌وه که هێزه‌که‌ی ئه‌مریکا ناسراوه به "فیرقه‌ی شه‌ڕکه‌ر" و له بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر جێگیر کراون.
هەروەها ئەو ماڵپەڕە دەڵێت: " سه‌رچاوه‌یه ئاشکراشیکردووه که ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی ئه‌مریکا کێو‌ماڵی ئاسمانیی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێریان له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هێزه شه‌ڕه‌که‌که کردووه بۆ پاراستنیان له هه‌ر هێرشێک له‌کاتی نیشتنه‌وه‌یان له فڕۆکه‌خانه‌که."
له به‌یاننامه‌یه‌کدا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ بە داعش ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە که هێزی شه‌ڕکه‌ری نوێ گه‌یشتبێته عێراق و رایگه‌یاند" هه‌موو ئه‌وانه‌ی له عێراقدا هه‌ن، راوێژکاری سه‌ربازین و له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی حکومه‌تی عێراقدا کار ده‌که‌ن".