شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیڕڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بە غدا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i395112-شاندی_ھەرێم_بە_سەرۆکایەتی_نێچیڕڤان_بارزانی_ئەمڕۆ_سەردانی_بە_غدا_دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 1٠ ی نیسان وەفدێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 10, 2021 03:30 Asia/Tehran
  • شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیڕڤان بارزانی ئەمڕۆ سەردانی بە غدا دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 1٠ ی نیسان وەفدێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات.

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی بەجیا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبێتەوە.

تا ئێستا مەبەست لە کۆبوونەوەکە نادیارە و ئاشکرا نەبووە ئامانجی سەردانەکەی چییە.ئەو سەردانە دوای کۆبوونەوەی رۆژی  پێنج شەممەی سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، دوای سەردانە فەرمەییەکەی سەرۆکی هەرێم دێت بۆ فەرەنسا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بەرپرسانی ئەو ولآتە .

رۆژی دوو شەممەی رابردوو ٥ ی نیسان فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  لەماوەیەکی نزیکی داهاتوو ئەو سەردانە دەکرێت لە پەیوەندی داین لەگەڵ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆمار بۆ دانانی کاتی سەردانەکە، ئەو سەردانە لە رۆژانی داهاتوو و لە ئایندەیەکی نزیک دا دەکرێت.